بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی میهر لە ئێران، «سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی، دوای سەفەرێکی چڕو پڕی دوو ڕۆژە و چاوپێکەوتن لەگەڵ دەسەڵاتدارانی سوریا، لە میانەی نەریتێکی بەڕێ کردن دا لە لایەن «بەشار ئەسەد»ی سەرۆک کۆماری سوریا، گەڕایەوە تاران.
سەرۆک کۆمارانی ئێران و سوریا جگە لە دیدارو دانوستانی ٤ کاژێرە لە یەکەم ڕۆژی سەفەرەکەدا، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممەش لە فڕۆکەخانەی دیمەشق بۆ ماوەی کاژێرێک وتووێژێکی تایبەتیشیان ئەنجام دا.
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی هەروەها دیدارو وتووێژی لەگەڵ سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی سووریا ئەنجام دا.
دیدارو وتووێژ لەگەڵ کۆمەڵێک لە ڕۆشنبیران و ژمارەیەک لە فەرماندەرانی گرووپە خۆڕاگرەکانی فەلەستین، دیدار لەگەڵ زانایان، بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی هاوبەشی چالاکانی ئابووریی ئێران و سووریا، دیدار لەگەڵ ئێرانییەکانی دانیشتووی ئەو وڵاتە،سەردانی مەزارگەکانی حەزرەتی زەینەب(س) و حەزرەتی ڕوقیە (س) و دیدارو وتووێژ لەگەڵ زیارەتکاران و سەردانی مزگەوتی ئومەوی بەشێک بوون لە پلانەکانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە سوریا.
342/